سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

AM:11:10:18/02/2024

43564 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە یەک دوو رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار نزیکبووەوە لە ١٥٣ هەزار دینار ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش نرخی دۆلار زیاتر رووی لە دابەزین کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی دەستپێکردن بە مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دراوەکانی هەرێمدا دۆلار نرخەکەی رووی لە دابەزین کرد بە بەهای ٤٠٠ دینار و لە ئێستاشدا بە نرخی ١٥٢ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت بۆ پێنج هەزاری .

دوو رۆژ بەر لە ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٢ هەزار و ٥٥٠ دینار، کە ئەوەش بەرزترین نرخی چوار مانگی رابردووی بوو، کە لەو بارەیەوە شارەزایەکی ئابووری باسی لەوەکرد، "دۆلار ئەو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی گروپەچەکدارەکان و ئەمریکا بووە لە خاکی عێراق نەوەک هۆکارێکی تر کە شایەنی مەترسی بێت لەسەر دۆلار".

هاوکات شارەزایەکی دراویش لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەوە بوو کە سەری هەڵدا و دەنگۆی کشانەوەی ئەمریکا تا ئاستێکی بەرچاو دۆلاری بەرزکردەوە، بەڵام لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەدا دۆلار سەقامگیر دەبێت. دەشڵێت، "لە ئێستادا دۆلار ئەو توانایەی هەیە کە دابەزێت بۆ ١٤٩ هەزار دینار لە یەک دوو هەفتەی ئایندەدا."

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەمجۆرەیە:

١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزار دینارە

١٠٠ یۆرۆ نە ١٦٣ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ٤٥٠ هەزار تمەنی ئێرانییە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٥٠ لیرەی تورکییە













گەلەری