سەردێڕ:

عێراق بۆ فراوانکردنی کەرتی نەوت روو لە چین دەکات

PM:02:53:17/02/2024

1008 جار خوێندراوەتەوە

عێراق بەمەبەستی فراوانکردنی وەبەرهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزە لە رۆژئاواوە هەنگاودەنێت بۆ رۆژهەڵاتی ئاسیا و بەتایبەتیش چین کە ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزە.


ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای وزەی پێترۆڵیۆم چاینا و کیمیکاڵ کۆرب رایانگەیاند، لەگەڵ عێراق هەماهەنگی کراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی وزەی نێوان هەردوو وڵاتەکە و بەتایبەتیش پرسی نەوت لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتی نەوتی عێراق لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ کۆمپانیاکەیاندا واژۆ کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ حەوت ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

هاوکات لای خۆشیەوە ناوەندی ئێس ئاند بی گڵۆباڵ کۆمیونیتی ئییسایت رایگەیاند، ئەو دوو کۆمپانیایە یەدەگی نەوتیان لە ئێستادا ٢٤ ملیار بەرمیلە و بە تێکڕاش رۆژانە نزیکی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە خاکی عێراق دەردەهێنن.

باسی لەوەش کرد، چین گەورەترین کڕیاری نەوتی خاوی عێراقە و بە تێکڕا ڕۆژانە یەک ملیۆن و ١٨ هەزار بەرمیل هاوردە دەکات کە دەکاتە ٣٥٪ی نەوتی خاوی عێراق. دەشڵێت، "عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣دا سێیەم گەورەترین وڵاتی دابینکەری نەوت بووە بۆ چین ، دوای روسیا و سعودیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس، عێراق رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەڵام لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ چوار ملیۆن و ٢٧٠ هەزار بەرمیل بەرزکرایەوە.













گەلەری