سەردێڕ:

یەدەگی نەوت لە جیهاندا کەمیکردووە، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:12:17/02/2024

1280 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ناوەندی وزەی جیهانی لە راپۆرتەکانیدا ئەوەی خستیروو کە ئاستی یەدەگی نەوت لە جیهاندا بۆ نزمترین ئاستی هەشت ساڵی رابردوودابەزیووە نرخی نەوت دەستی بە بەرزبوونەوەی زیاتر کرد و لە ئێستاشدا یەک بەرمیل نەوت بە ٨٣ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە تەواوی پینوێنەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەتایبەتیش نرخی خاوی مەکسیک کە لە بەرزترین ئاستی شەش مانگی رابردوودایە و هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە ٧٩ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت خواستی بەدەستهێنانی نەوت لەمساڵدا بەرزتربێتەوە سەرەڕای ئەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی جیهان گەیشتووەتە نزمترین ئاستی پێوانەیی هەشت ساڵی رابردوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت چین، هیندستان و بەڕازیل بەرێژەی ٧٨٪ ئاستی بەدەستهێنانی نەوتیان بۆ ئەمساڵ بەرزبکەنەوە کە بەرامبەرە بە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و هۆکارێکی دیکەش دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەرێژەی ١.٢٪.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی رابردوودا لەسەر بەردەوامبووە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.













گەلەری