سەردێڕ:

نرخی نەوت نزمبووەوە

AM:08:19:15/02/2024

924 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژی ٩ـی شوبات لە دەریای سور و وەڵامدانەوەکانی ئەمریکا و بەریتانیا نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ نرخەکەی یەک دۆلار نزمبووەتەوە و بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهان یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨١ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی مەکسیک بە ٧٦ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی نزمبووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی رابردوودا لەسەر بەردەوامبووە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنان بەبێ دەستکاریکردن بۆ ئەمساڵیش وەک خۆی بهیڵێتەوە.

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.














گەلەری