سەردێڕ:

بەهای بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو ساڵ

PM:05:41:13/02/2024

1408 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمین جار دوای دوو ساڵ، بەهای یەک دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەرز بووەوە بۆ ٥٠ هەزار دۆلار، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بۆ ماوەیەکی کورت بەرزبووەوە بۆ ئەو ئاستەی لە نزیکەوە چاودێری دەکرا.


ئەمڕۆ سێشەممە، دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لە ئەمریکا بەرزبووەوە بۆ ٥٠ هەزار و ٣٢٨ دۆلار و تا کاتژمێر حەوت و ٤٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە سنگافورە بە ٤٩ هەزار و ٩٨٠ دۆلار مالەڵەی پێوە دەکرا.

لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا بەهای بیتکۆین بەرێژەی ٦٤٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لەسەرەتای ساڵی رابردووەوە بەهای بیتکۆین سێ هێندە زیادی کردووە.

هەروەها بەرزترین ئاستی بیتکۆین تاوەکو ئێستا تۆمار کرابێت، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ـدا بووە کە گەشتە ٦٩ هەزار دۆلار.













گەلەری