سەردێڕ:

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی چەندی دۆلار خستووەتە بازاڕەوە؟

PM:02:29:13/02/2024

1020 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، تێکڕای خستنەڕووی ئەمڕۆ بە نرخی فەرمی بۆ بانک و بازرگانەکان زیاتر لە ٢٤١ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش نزیکەی ٢٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی بەشێوەی کاش بووە .


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشی دۆلاری بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ٢٤١ ملیۆن و ٨١٠ هەزار و ٣٩٧ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو رێژەیەش ٢١ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە فرۆشی دۆلار ٢١٩ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار و ٣٩٧ دۆلای بەشێوەی حەواڵە بووە.

هاوکات، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٥٢ هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ماوەی سێ رۆژە نرخەکەی تا رادەیەک جێگیرە و گۆڕانکارییەکان لەنێوان ١٠٠ دینار تا ٢٥٠ دینارن.













گەلەری