سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردوودایە

AM:11:02:11/02/2024

29716 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی عێراق و هەرێم نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت کە ئەوەش بەرزترین نرخی دوو مانگی رابردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا نرخی دۆلار بە بەهای ٢٠٠ دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیووە، لەهەمان کاتیشدا بازاڕەکان لە چاوەڕوانی خستنەڕوویی دۆلاری بانکی ناوەندیدان بۆ دیاریکردنی ئاستی بەرزبوونەوە یاخود نزمبوونەوەی دۆلار.

هاوکات بە گوێرەی پێنوێنی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ ئەمڕۆ دۆلار لە نێوان ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دینار تا ١٥٢ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .

لەلایەکی تریشەوە، شارەزایەکی دراوەکان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئێستادا بەشێوەیەکی کاتییە و لە چەند رۆژی داهاتوودا روو لە دابەزین دەکات.دەشڵێت، " دۆلار ئەو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی گروپەچەکدارەکان و ئەمریکا بووە لە خاکی عێراق نەوەک هۆکارێکی تر کە شایەنی مەترسی بێت لەسەر دۆلار".

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەمجۆرەیە:

١٠٠پاوەند بە ١٩١ هەزار و ٤٠٠ دینارە

١٠٠یۆرۆ نە ١٦٣ هەزار و ١٦٠ دینارە

١٠٠دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ٣٥٠ هەزار تمەنی ئێرانییە

١٠٠دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٥٠ لیرەی تورکییە













گەلەری