سەردێڕ:

ئەمریکا: بۆ سێیەم جار ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق دابەزی بۆ سفر

AM:09:46:11/02/2024

1788 جار خوێندراوەتەوە

کارگێڕی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ئاستی هاوردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا زیادی کردووە، بەڵام هیچ بڕە نەوتێک لە عێراقەوە هاوردە نەکراوە بەراورد بە هەفتەی رابردووتر کە رۆژانە ٢٠٥ هەزار بەرمیلی هاوردە دەکرد، بەمەش، دەبێتە سێیەم جار ئاستی هاوردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزێت بۆ سفر.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگێری زانیاریی وزەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا نەوتی لە حەوت وڵاتەوە هاوردەکردووە و بەتێکڕاش پێنج ملیۆن و ٤٥٩ هەزار بەرمیل بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردووتر ئاستی هاوردەکردن ٥١٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەفتەی رابردوودا هیچ بڕە نەوتێک لە عێراقەوە هاوردەنەکراوە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و گروپەچەکدارەکان لە خاکی عێراق.

باسی لەوەش کرد، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق لە ٢٠٥ هەزار بەرمیلەوە دابەزیوە بۆ سفر و لە هەمان کاتیشدا هیچ بڕە نەوتێک لە لیبیا و روسیاوە هاوردە نەکراوە.

هاوکات، بە گوێرەی راپۆرتەکانی کارگێری زانیاریی وزەی ئەمریکا، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەوە سێیەم جارە هیچ بڕە ناوتێک لە عێراقەوە هاوردە نەکرێت و لە رۆژانی ١ تا ٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ و رۆژی ١٥ تا ١٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ و رۆژی ٤ تا ١١ـی شوباتی ٢٠٢٤ هیچ بڕە نەوتێک هاوردە نەکراوە.













گەلەری