سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە

AM:08:12:11/02/2024

864 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی شەوی ٩ـی شوبات لە دەریای سور و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نرخی نەوت ناجێگری بەخۆیەوە بینی، لە ئێستاشدا بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهان نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پاش ئەوەی جارێکی دیکە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژی ٩ـی شوبات لە دەریای سور و وەڵامدانەوەکانی ئەمریکا و بەریتانیا نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی مەکسیک بە ٧٦ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ١٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی رابردوودا لەسەر بەردەوامبووە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنان بەبێ دەستکاریکردن بۆ ئەمساڵیش وەک خۆی بهیڵێتەوە.

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.













گەلەری