سەردێڕ:

بازاڕی کار رێگری لە پلانەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا دەکات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوود

AM:09:01:10/02/2024

1012 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا رایەگەیاند، هێزی بازاڕی کاری ئەمریکا بەرێژەیەکی کەم خاوبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە و ئەوەش نیشانەیە بۆ ئەوەی کە داتاکان بۆ مانگی شوباتیش رێگە دەگرن لە کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی. دەشڵێت، "سوودی بانکی جێگیری دەمێنێتەوە بۆ ئەمساڵیش."


لۆرێتا میستەر بەرپرسی بانکی باڵای یەدەگی فیدڕاڵی بۆ کاوروباری سوودی بانکی بە پێگەی فاینێنشیاڵ تایمزی راگەیاند، داتاکانی بازاڕی کار لە مانگی رابردوودا و هەفتەی رابردووشدا ئەوە دەردەخەن کە تاوەکو ئاستێکی بەرچاو جێگیری بەخۆییەوە دیوە و ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ سەقامگیری بازاڕی کار بەراورد بە ١٥ مانگی رابردوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە بازاڕی کار مامەڵەداراییەکانی دیکەش تا ئاستێکی بەرچاو بە مامناوەندی ماونەتەوە و ئەوەش رێگە دەگرێت لەوەی لە ئێستادا بڕیاربدرێت بە گۆڕانکاری لە رێژەی سوودی بانکی ئەمریکا.

ئەوەشی خستە روو، تێکڕای مووچەی هەر کرێکاریکی ئەمریکی لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی رابردوو ٤.٥٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە، کە بۆ هەر کاتژمێرێک کرێی کارکردن بە ٣٤ دۆلار و ٥٥ سەنت دادەنرێت. 
باسی لەوەش کرد، ئەگەر ئابووری ناوچەکە بەو شێوەیە بمینێتەوە ئەوە پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ساڵ بڕیار لە کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی نەدەن. دەشڵێت، "دڵنیانین لەوەی کە ئاستی رێژەی سوود بە جێگیری دەهێڵینەوە یان نا، بەڵام چاوەڕوانی راپۆرتەداراییەکان دەکەین بۆ بڕیاردان لە مانگی شەش دا و ئەگەر گۆڕانکارییەکان کەمتربن لەوەی چاوەڕوانمان دەکرد ئەوە بڕیار لەسەر ئەوەدەدەین کە رێژەی سوود کەمتر بکرێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، جیرۆم پاوڵ سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمیتەی بازاڕی کراوەی فیدراڵیی(FOMC)، رێژەی هەڵئاوسانی لە درێژماوەدا بە ٢٪ دیاریکردووە و بۆ پشتیوانیکردنی ئەم ئامانجەش بڕیاریداوە رێژەی سوود بە ٥ – ٥.٢٥٪ بهێڵێتەوە.

وتیشی، "رێژەی سوودی بانکی بە جێگیری دەمینێتەوە تا ئەو کاتەی راپۆرتە داراییەکانی ئەمریکا ئەو ئاراستەیەمەن پێدەدەن کە پێویست بە کەمکردنەوەی سود بکات."













گەلەری