سەردێڕ:

بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا کاتییە

PM:08:31:09/02/2024

2384 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی عێراق بەدیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تى راگەیاند، هەفتەی داهاتوو نزیکەی ملیارێک دۆلار بەنرخی فەرمی بە هەموو جۆرەکانی حەواڵە و فرۆشتنی راستەوخۆ دەخەنە بازاڕەوە. دەشڵێت، "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا کاتییە."


ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، بەرزبوونەوەی سنوودارى دۆلار پەیوەندی بە سزادانی بانکەکانەوە نیە و حاڵەتێکى ئاساییە.

باسی لەوەش کرد، رێکارەکانیان لە قۆناغی یەکەم لە شەڕی دۆلار سەرکەوتوو بووە، مانگی داهاتووش لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا کۆدەبنەوە و قۆناغی دووەمی هەنگاوەکانیان دەست پێدەکات.

وتیشی، " پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی ئەمساڵ دۆلار لە بازاڕیش جێگیر ببێت و پلانیش هەیە فرۆشتنی نەوت بە دراوی دیکە بکرێت لە جیاتى دۆلار و ئەگەر ئەو هەوڵەش سەربگرێت، کاریگەرى زۆر ئەرێنى دەبێت لەسەر نرخى دۆلار."

ئەوەش لەکاتێکدایە، شارەزایانى دارایی دەڵێن چەند هۆکارێک بۆ ناجێگیرى نرخى دۆلار هەن کە گرنگترینیان ئارامى سیاسی، بڕى هاوردەى دۆلار لە ئەمریکا و رێگرى لە بە قاچاغبردنى دۆلار و خستەڕووى بڕى دۆلارە و تێکڕا بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى دیارى دەکەن.













گەلەری