سەردێڕ:

پاش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکان؛ نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:13:09/02/2024

1048 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی دەریای سور و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نرخی نەوت ناجێگری بەخۆیەوە بینی بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهان نەوتی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، نرخەکەی دوو دۆلار و یەک سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٦ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی دوو دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەتەوە.

شەوی رابردوو، ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان حەوت هێرشی کردە سەر حوسییەکان لە یەمەن و بەهۆی گرژییەکانی دەریای سورەوە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەردەوام ناجێگیرە و بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.

ئەوەش لە کاتێکدایە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان و رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنان بەبێ دەستکاریکردن بۆ ئەمساڵیش وەک خۆی بهیڵێتەوە.













گەلەری