سەردێڕ:

ئەمڕۆ؛ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٣٦ ملیۆن دۆلاری کاشی خستە بازاڕەوە

PM:03:56:08/02/2024

7024 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بۆ مامەڵەی خستنەڕووی دراوی بیانی بە تێكڕا زیاتر لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی خراوەتە بازاڕەوە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ٣٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بەراورد بە رۆژی رابردوو١٠٥٪ زیادیکردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی بانکەکەوە بۆ خستنەرووی دراوی بیانی رایگەیاند، بەتێکڕای داواکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە دۆلاری فەرمی لە ٨ـی شوباتدا ٢٠٩ ملیۆن و ٢٦٤ هەزار و ٣٠٨ دۆلاربووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئاستی فرۆش و داواکاری بۆ دۆلاری فەرمی کاش زیاتربووە لە رۆژانی رابردوو بە تێکڕاش ٣٦ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار خراوەتەروو بەراورد بە رۆژانی رابردوو ١٠٥٪زیادیکردووە.

باسی لەوەش کرد، ئاستی فرۆشی حەواڵەی دەرەکی کەمتربووەتەوە و بەتێکڕا ١٧٢ ملیۆن و ٩١٤ هەزار و ٣٠٨ بەنرخی فەرمی بانکەکە بۆ بانکەکان و بازرگانان دابینکراوە.

هاوکات پێسبینی دەکرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشی کاشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا دابەزین بەخۆییەوە ببینێت و بێتە خوار ١٥١ هەزار و٧٥٠ دینارەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی لە رۆژی ٧ـی شوباتدا رایگەیاند، لەرێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٠٣ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە بە نرخی فەرمی و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.













گەلەری