سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

AM:10:10:08/02/2024

1616 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئەمریکا لەریگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ناوچەیەکی بەغدای بۆردوومانکرد کاریگەری خستەسەر بازاڕی دراوەکان و بەتایبەتیس دراوی دۆلار و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی راپۆرتی بازاڕە داراییەکانی هەرێم لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٢٥٠ دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیووە و لە ئێستاشدا کڕین بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینارە و لە نێوان نرخی کڕین و فرۆشتنیشدا ٢٥٠ دینار جیاوازی هەیە.

لەلایەکی تریشەوە راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، گۆڕانکاری لە سیستمی پارەدانی نەختینە بۆ ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی رێژەیەکی زیاتر لە دینار بۆ بانکەکانی عێراق بەوەش گەشەی ئابووری عێراق خێراتردەبێت و ئاستی هەڵاوسان کەمتر دەکرێتەوە.وتیشی " هۆکارێک دەبێت بۆ کۆنترۆلکردن و سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار".

لەلایەکی تریشەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و بەتایبەت دۆلاری گەشتیاران پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، بەمزوانە میکانیزمێکی نوێ کارا دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی تەنها گەشتیاری راستەقینە بتوانێت دۆلار وەربگرێت و رێگری لەو کەسانە بکرێت بە ناوی گەشتیارەوە دۆلار بە نرخی فەرمی وەردەگرن.

باسی لەوەش کرد، بانکی ناوەندی یەدەگی پێویستی هەیە و لە دۆخێکی جێگیردایە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکان بۆ کڕینی دۆلار.













گەلەری