سەردێڕ:

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٠٣ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

PM:02:21:07/02/2024

764 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەرێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنییەوە بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٠٣ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە بە نرخی فەرمی و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی بانکەکەوە رایگەیاند، لە سەرجام بانکەکان و بازرگانانەوە داواکاری پێشکەشکراوە بۆ کڕینی ٢٠٣ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و شەش دۆلار.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیەش ١٦ ملیۆن و ١٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە و ١٨٧ ملیۆن و ٥٥١ هەزار و شەش دۆلاریشی بەشێوای حەواڵەی دەرەکی بووە.

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا بەتێکڕا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە بە بانک و بازرگانانی ناوخۆ و لەو رێژەیەش ٩١٪ی بەشێوەی حەواڵە بووە و تەنها ٩٪ی بەشێوەی کاشبووە کە زیاتر بووە لە ٣٣١ ملیۆن دۆلار.

لەماوەی سێ ساڵی رابردووشدا ١٥٦ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوەتەوە و زۆرترین رێژەی فرۆش بە شێوەی حەواڵە بووە لەنێوان ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٣ و بە تێکرا ١٣١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوەتەوە و زۆرترین رێژەی فرۆشی حەواڵە لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا بووە بە رێژەی ٤٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن و١١٠ هەزار دۆلار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا رێککارەکانی بانکی ناوەندی چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار.













گەلەری