سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: بۆ هەر پرۆژەیەکی بچوک بڕی ٢٠ ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت

AM:10:26:07/02/2024

1100 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەرێگەی بانکی نەهرەینی ئیسلامیەوە بڕی سێ تا ٢٠ ملیۆن دینار تەرخاندەکرێت بۆ هەر کەسێک کە خاوەن پرۆژەیەکی بچوکە یاخود دەیەوێت پرۆژەکەی فراوانتربکات.دەشڵێت " قازانجی ساڵانەی ٥٪ دیاریکراوە بۆ کۆی گشتی ئەو بڕەی وەردەگیرێت".


ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە پێناو فراوانکردنی پرۆژە بچوکەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری پرۆژەکان لەرێگای بانکی نەهرەینی ئیسلامیەوە دەتوانن پرۆژەکانیان پارەداربکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر کەسێک کە بیەوێت سوودمەندبێت لە وەرگرتنی ئەو بڕەیە پارەیە دەبێت تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمترنەبێت ە لە ٦٥ ساڵیش زیاتر نەبێت.دەشڵێت " هەر هاوڵاتیەک دەتوانێت لە بڕی سێ ملیۆن دینارەوە تا ٢٠ ملیۆن دینار بە قیستی پینج ساڵ وەربگرێت".

باسی لەوەش کرد، بۆ تێکڕای ئەو بڕە پارەیەی کە وەردەگیرێت لەلایەن هەر هاوڵاتیەکەوە قازانجی ساڵانە(مرابەحە) بەریژەی٥٪ دەبێت و پێویستە ئەو کەسەی داوای بڕە پارەکەدەکات کەفیلێک لەگەڵ خۆی ببات بۆ بانکەکە و پاشان دەست بە ئەنجامدانی مامەڵەکان دکات.

ئەوەشی خستە روو، ئەگەر کەسێک بۆ فراوانکردنی پرۆژەکەی داواکاری بۆ وەرگرتنی ٢٠ ملیۆن دینار پێشکەشبکات ئەوە ئەو بڕەی دەچێتەوە سەری وەک قازانج تەنها یەک ملیۆن دینار دەبێت کە بەرامبەرە بە ٥٪ کۆی ئەو بڕەی کە وەرگیراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی لە ریگەی بانکە جیاوازەکانەوەچەندین مامەڵەی دارایی جیاوازی راگەیاندووە و دیارترینیان قەرزی خانوبەرەبووە بووە بە قیستی ٢٠ ساڵ و ریژەی سودی ٦٪ بۆ ١٥٠ ملیۆن دینار.













گەلەری