سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:20:07/02/2024

904 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی دەریایی سور ورۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهان نەوتی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، نرخەکەی جێگیرە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٣ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.

ئیدارەی زانیاری وزە رۆژی چوارشەممەی رابردوو رایگەیاند، بەهۆی داواکاری بەکارهێنانی نەوتی خاوەوە لە بەرهەمهێنانی وزەدا کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا ٩ ملیۆن بەرمیل نەوت دابەزیوە، دوای ئەوەی کەشوهەوای زستان کاریگەری لەسەری هەبووە و بەو هۆیەشەوە نەوتی خاو بەراورد بە مانگێک لەمەوبەر زیاتر بەکارهاتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان و رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنان بەبێ دەستکاریکردن بۆ ئەمساڵیش وەک خۆی بهیڵێتەوە.













گەلەری