ئاماژەی بەوەش کرد، بانکی ناوەندی
هیچ کێشەیەکی لە دابینکردن و فرۆشتنی دۆلاردا نییە، بەڵام هەندێک گروپ هەوڵدەدەن خۆیان
بەدووربگرن لە سەکۆی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ خۆلادان لە باج و گومرگ یان بۆ کاری
بازرگانی نایاسایی.
ئەوەشی خستە روو، بەمزوانە میکانیزمێکی
نوێ کارا دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی تەنها گەشتیاری راستەقینە بتوانن دۆلار وەربگرن
و رێگری لەو کەسانە بکرێت بە ناوی گەشتیارەوە دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن.
باسی لەوەش کرد، بانکی ناوەندی یەدەگی
پێویستی هەیە و لە دۆخێکی جێگیردایە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکان بۆ کڕینی دۆلار.