سەردێڕ:

بانکی ناوەندی لە کانوونی دووەمدا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری فرۆشتووە

PM:05:51:06/02/2024

764 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا بەتێکڕا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە بەبانک و بازرگانانی ناوخۆ و لەو رێژەیەش ٩٢.٥٪ بەشێوەی حەواڵە بووە و تەنها ٧.٥٪ بەشێوەی کاشبووە کە زیاتر بووە لە ٣٣١ ملیۆن دۆلار.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، لەماوەی مانگی رابردوودا بانکی ناوەندی لە سەکۆی ئەلیکترۆنی بڕی چوار ملیار و ٤٩٨ ملیۆن و ٧٨٨ هەزار و ٥٤٨ دۆلاری خستووەتەڕوو بۆ بازرگانان و بانکەکان کە داواکارییەنا بۆ وەرگرتنی دۆلار پێشکەشکردبوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیەش بە تێکڕا ٣٣١ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشبووە کە بەرامبەرە بە ٧.٥٪ تێکڕای فرۆشی بانکەکە لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمدا کە بۆ هەر رۆژێک ئاستی فرۆشی کاش ١٥ ملیۆن و٨٠٤ هەزار و ١٩٠ دۆلارو ٤٧ سەنتبووە.

ئەوەش خراوەتە روو، لەو رێژەیەش ٩٢.٥٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی دابینکردنی بازرگانی لە عێراقدا کە بەرامبەرە بە چوار ملیار و ١٦٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار و ٥٤٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوشدا ١٥٦ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوەتەوە و زۆرترین رێژەی فرۆش بە شێوەی حەواڵە بووە لە نێوان ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٣ و بە تێکرا ١٣١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوەتەوە و زۆرترین رێژەی فرۆشی حەواڵە لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا بووە بە رێژەی ٤٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن و١١٠ هەزار دۆلار.

ئەوەشی خستەروو، رێژەی کاشیش رێژەی ٦.٧٪ تێکڕای فرۆشی ساڵانە بووە و بەرامبەر بووە بە ٢٤ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاربووە و زۆرترین رێژەی فرۆشی کاش لە ٢٠٢٣ـدا بووە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی دراوی نیشتمانی و سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار.













گەلەری