سەردێڕ:

زیاتر دابەزی؛ ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:03:52:06/02/2024

5356 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بۆردوومانەکانی ئەمریکا و بڵاوبوونەوەی لیستی ئەوبانکانەی کە سزادراون دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ٤٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار بەروارد بە دوێنێ دووشيممە، زیاتر نزمبوەوە، لە کاتێکدا دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار دینار و ١٥١ هەزار دیناریش بۆ ٢٥ هەزار دیناری.

ئەمەش لە کاتێکدا، بانکی ناوەندی عێراق ناوی ١٠٧ بانکی لە لیستیکدا بڵاوکردەوە کە لەماوە ١٠ ساڵی رابردوودا تا ئەمرۆ بەهۆی مامەڵەی نادروست بە دۆلارەوە سزادراون و ماماڵەکردنیان لە دۆلار لێ قەدەغە کراوە.

پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاندبوو، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا تاوتوێی ئەو سزا نوێیانەیان کردووە کە بەرامبەر ئەو کۆمپانیا و لایەنانە گیراونەتە بەر کە لە یاسا دەرچوون.

نرخی دراوەکانی بیانییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم:

١٠٠ پاوەندی بەڕیتانی بەرامبەرە بە ١٨٨ هەزار و ٥٠٠ دینار

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٢ هەزار دینار

١٠٠ دۆلار بەرامەبەرە بە پێنج ملیۆن و ٤٥٠ هەزار تمەن

١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە سێ هەزار و ٤٥ لیرە

١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ٣٦٥ دیناری ئیماڕاتی













گەلەری