سەردێڕ:

هەناردەکردنی غازی سروشتی لە ساڵی رابردوودا ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد

PM:08:35:05/02/2024

1052 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی عەرەبی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا تێکڕای هەناردەکردنی غازی سروشتی لە جیهاندا ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد بەوپێیەی گەیشتە زیاتر لە ٤٠٩ ملیۆن تۆن لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا نزیکەی ٣٩٦ ملیۆن تۆن بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی عەرەبی ناسراو بە 'ئاواپیک' لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، رێژەی گەشەی ساڵانەی هەناردەکردنی غازی سروشتی لە جیهاندا لە ساڵی رابردوودا ٣.٤٪ بووە و تێکڕای ئاستی هەناردەکردن گەشتووەتە نزیکەی ٤٠٩.٣ ملیۆن تۆن.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی رێکخراوی ئاواپیک لە ساڵی رابردوودا تێکڕای هەناردەکردنی غازی سروشتی ئەمریکا نزیکەی ٨٩.٥ ملیۆن تۆن بووە و بە تەنها لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ ئەمریکا ئاستی هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ زیاتر لە ٢٥ ملیۆن تۆن بەرزکردووەتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، بەوپێیەی رێژەی گەشەکردنی ساڵانەی ئەمریکا لە هەناردەکردنی غازی سروشتی نزیکەی ١٥٪ بووە، بووەتە گەورەترین هەناردەکاری غازی سروشتی لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٣.













گەلەری