سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:59:05/02/2024

3128 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەروارد بە دوێنێ یەکشەممە، زیاتر بەرز بووەوە، لە کاتێکدا دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.

ئەمەش لە کاتێکدا، دوابەدوای هێرشەکانی ئەمریکا دۆلار بەرێژەی ١.٢٪ بەرزبوونەوەی بەرامبەر بە دراوی عێراقی و دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بەخۆیەوە بینی.

پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاندبوو، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا تاوتوێی ئەو سزا نوێیانەیان کردووە کە بەرامبەر ئەو کۆمپانیا و لایەنانە گیراونەتە بەر کە لە یاسا دەرچوون.

نرخی دراوەکانی بیانییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم:

١٠٠ پاوەندی بەڕیتانی بەرامبەرە بە ١٩١ هەزار و ٢٠٠ دینار

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٢ هەزار و ٨٣٠ دینار

١٠٠ دۆلار بەرامەبەرە بە پێنج ملیۆن و ٣٥٠ هەزار تمەن

١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە سێ هەزار و ٤٠ لیرە

١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ٣٦٥ دیناری ئیماڕاتی












گەلەری