سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

PM:04:48:03/02/2024

30128 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی هەرێم، دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لە ئێستادا نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک، ٣٥٠ دینار دابەزیوە.

ئەمەش لە کاتێکدا، دوابەدوای هێرشەکانی ئەمریکا دۆلار بەرێژەی ١.٢٪ بەرزبوونەوەی بەرامبەر بە دراوی عێراقی و دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بەخۆیەوە بینی.

لەلایەکی تریشەوە لە فرۆشی یەکەم رۆژی مانگی شوباتدا بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بوو کە بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار بەرێژەی ٠.٤٪ لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.

پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاندبوو، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا تاوتوێی ئەو سزا نوێیانەیان کردووە کە بەرامبەر ئەو کۆمپانیا و لایەنانە گیراونەتە بەر کە لە یاسا دەرچوون.













گەلەری