سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

PM:05:31:31/01/2024

2344 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، زیاتر لە هەزار دینار دابەزیووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ مامەڵەی پێوە دەکرا، لە ئێستاشدا نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک، زیاتر لە هەزار دینار دابەزیووە.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە تێکڕای فرۆشی ئەمڕۆدا، زیاتر لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ١٢ مانگی رابردوودا، بانکی ناوەندی زیاتر لە هەشت ملیار و ١١٠ ملیۆن و ٣٤٤ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری بەشێوەی کاش خستووەتە بازاڕەکانی ناوخۆوە.













گەلەری