سەردێڕ:

لەمڕۆدا فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق زیاترە لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلار

PM:02:41:31/01/2024

1028 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە تێکڕای فرۆشی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە ١١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی لە سەکۆی خستنەڕووی تایبەت بە دراوە بیانییەکان رێژەی فرۆشی ئاشکرا کرد و تێیدا هاتووە، لە تێكڕای خستنەڕوودا ٢٠٩ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار و ٢٧ دۆلار بەنرخی فەرمی فرۆشراوەبە بازرگانان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە نرخی هەزار و ٣٠٥ دینار بۆ هەر دۆلارێک بە تێکڕا ١١ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار دۆلار فرۆشراوە و بەشێوەی حەواڵەش ١٩٨ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار و ٢٧ دۆلار فرۆشراوە.

هاوکات، لە رۆژی رابردووشدا بانکەکە زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش نزیکەی ١٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، کە بەراورد بەمڕۆ رێژەی کاش بەرێژەی ٣٣٪ زیاتر بووە.

لەماوەی ١٢ مانگی رابردووشدا، بانکەکە زیاتر لە هەشت ملیار و ١١٠ ملیۆن و ٣٤٤ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری بەشێوەی کاش خستووەتە بازاڕەکانی ناوخۆوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ٣٠٠ دینار دابەزینی بەخۆییەوە دیوە.













گەلەری