سەردێڕ:

لەمڕۆدا؛ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

PM:02:22:30/01/2024

1116 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بڕی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، کە لەو رێژەیەش نزیکەی ١٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.


بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا ٢٠٢ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٦١٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە بەمەبەستی دابینکردنی دۆلار بۆ بازرگانان بە نرخی فەرمی و مامەڵە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان کە لەو رێژەیەشدا ١٠٠ هەزار دۆلار بۆ بازرگانانی بچوکە.

هاوکات سەبارەت بە تێکڕای فرۆشی کاشیش لە ساڵی رابردوودا ئەوەخراوەتە روو، بەپێی ئەو داتایانەی بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ١٢ مانگی رابردوودا بانکەکە زیاتر لە هەشت ملیار و ١١٠ ملیۆن و ٣٤٤ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری بەشێوەی کاش خستووەتە بازاڕەکانی ناوخۆوە.

لەو ماوەیەدا رێژەی فرۆشی کاش بە تێکڕا بۆ هەر رۆژێک زیاتر لە ٢٢ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلار بووە و بۆ هەر هەفتەیەکیش ١٥٥ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار دۆلار بووە کە بەراورد بە ١٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٢ رێژەکە ٧٠٠ ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و ١٠٪ ـی تێکڕای فرۆش بەشێوەی کاش بووە و ٩٠٪ـی بەشێوەی حەواڵە بووە.













گەلەری