سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و تمەن گەیشتە نزمترین ئاستی مێژووی خۆی

AM:10:02:30/01/2024

35772 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ٦٠٠ دینار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥١ هەزار ٧٥٠ دینار.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و بەراورد بە رۆژی رابردوو ٦٠٠ دینار بەرزبوونەوەی بەخۆییەوە دیوە و لە ئێستاشدا لە تەواوی بۆرسەکانی عێراق و هەرێم دۆلار لە ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دینار بۆ ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە نرخی دراوی ئێرانی گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە مێژووی بازاڕدا و لە ئێستادا هەر ١٥٠ هەزار دینارێك بەرامبەرە بە پێنج ملیۆن و٨٠٠ هەزار تمەن و پێشبینیش دەکرێت بگاتە شەش ملیۆن تمەن.

شارەزایەکی ئابووری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بانکێکی تری عێراقی سزادا و بەهۆیەوە ئاستی هاوردەکردنی کاشی دۆلار کەمبووەوە و پێشبینیش دەکرێت ئەوە ببێتە هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوەی دۆلار بە رێژەی ٧٠٠ دینار.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا تاوتوێی ئەو سزا نوێیانەیان کردووە کە بەرامبەر ئەو کۆمپانیا و لایەنانە گیراونەتە بەر کە لە یاسا دەرچوون.













گەلەری