سەردێڕ:

کۆمپانیا چینییەکان لە پلەی یەکەمی ئەو کۆمپانیایانەدان کە زۆرترین نەوتیان لە عێراق کڕیوە

PM:06:12:29/01/2024

792 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، لە ماوەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، کۆمپانیا چینییەکان لە پلەی یەکەمی ئەو کۆمپانیایانەدا دێن کە زۆرترین نەوتیان لە عێراق کڕیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی داتاکان لە کۆی ٤٤ کۆمپانیا، ١٢ کۆمپانیای چینی لە ماوەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا نەوتیان لە عێراق کڕیوە، بەوهۆیەشەوە پلەی یەکەمیان لە ریزبەندی ئەو کۆمپانیایانەدا گرتووە کە زۆرترین نەوتیان لە عێراق کڕیوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەنێو ئەو ٤٤ کۆمپانیایەدا، کۆمپانیا هیندییەکان پلەی دووەمیان لە ریزبەندییەکەدا گرتووە بە حەوت کۆمپانیا، کۆمپانیاکانی کۆریای باشووریش بە چوار کۆمپانیا پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە، دواتر کۆمپانیاکانی تورکیا بە سێ کۆمپانیا پلەی چوارەم و کۆمپانیا ئەمریکی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، ئیماراتی و یۆنانیەکان هەریەکەیان بە دوو کۆمپانیا پلەی پێنجەمیان گرتووە.

ئەوەش خراوەتە روو، کۆمپانیای سۆمۆ بە گوێرەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورە و مامناوەندەکاندا نەوت دەفرۆشێت و مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکان دەکات.













گەلەری