سەردێڕ:

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی ئاڵتون بۆ هەر مسقاڵێک بەتێكڕا ٥ هەزار دینار بەرزبووەتەوە

PM:12:58:29/01/2024

1428 جار خوێندراوەتەوە

ئاڵۆزییەکانی ئوردن بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا و لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێر بە دوو هەزار و ٣٠ دۆلارە، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا پێنج هەزار دینار چووەتە سەر نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ.


ئەمڕۆ دووشەممە ،نرخی زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەردا هات، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئوردنەوە، لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٣٠ دۆلارە.

ئاڵۆزییەکانی ئوردن بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا، لە ئێستادا بەراورد بە رۆژی رابردوو بۆ هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

نرخی نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٤ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٥ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦٤ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٥ هەزار دینار.

لیرەی عەیارە ٢١ بە ٤٤٥ هەزار دینار.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی ٢٨ـی ئەم مانگە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکیان لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوردن و لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ سەربازی دیکەش بریندار بوون.













گەلەری