سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

AM:11:45:29/01/2024

2836 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی پێشنیوەڕۆی رۆژی رابردوو کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥١ هەزار دینار، ٦٠٠ دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەرز بووەوە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە پێنجی بەرامبەرە بە ١٥١هەزار و ٦٠٠ دینار، بە ٢٥ هەزاریش؛ ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار و ٣٥٠ دینار.

هەفتەی رابردووش، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە تێکڕا لە ماوەی رۆژی ٢١ تا ٢٥ـی کانوونی دووەم زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بۆ بازرگانان و بازاڕەکانی ناوخۆ خستووەتە روو لەو رێژەیەش زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.













گەلەری