سەردێڕ:

لە مانگی رابردوودا؛ داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

PM:02:43:28/01/2024

764 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٠٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بە داهاتی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار هەناردەی دەرەوە کراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئاماری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی رابردوو ١٠٨ ملیۆن و ٥٦ هەزار و ٥٩٠ بەرمیل بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە لە مانگی رابردوودا، بڕی ١٠٧ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار و ٥٣٢ بەرمیل نەوتی خاوی عێراق بە تێکڕای نرخی ٧٦ دۆلار و ٩٢٤ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک هەناردە کراون.

باس لەوەش کراوە، هەشت ملیار و ٣١١ ملیۆن و ٣٤ هەزار دۆلار کۆی داهاتی ئەو بڕە نەوتە بووە کە لە مانگی رابردوودا هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کراوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لەلایەن ٤٤ کۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە رێگەی بەندەرەکانی بەسڕە و خور زوبەیر و بەندەری جەیهانی تورکیا لەگەڵ کۆگاکانی کەرکوک لە رێگەی تانکەرەوە هەناردە کراون.













گەلەری