سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

AM:10:33:28/01/2024

3292 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەروارد بە دوێنێ، ١٠٠ دۆلار نزیکەی ٥٠٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە تێکڕا لە ماوەی رۆژی ٢١ تا ٢٥ـی کانوونی دووەم زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بۆ بازرگانان و بازاڕەکانی ناوخۆ خستووەتە روو لەو رێژەیەش زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:

١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٩٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٣ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ٣٨٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٢٥ لیرەی تورکییە













گەلەری