سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا زیاتر بەرزبووەوە

AM:11:14:27/01/2024

2088 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم و لەگەڵ کرانەوەی بازاڕە هاوتەریبەکاندا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ٢٥٠ دینار زیاتر بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا ٢٦ـی کانوونی دووەم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ١٥٠ دینار بووە.


ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕە هاوتەریبەکانی هەرێم دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا بۆ جۆری پێنج هەزاری بە ١٥١ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و جۆری ٢٥ هەزاریش بە ١٥١ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بە تێکڕا لە ماوەی رۆژی ٢١ تا ٢٥ـی کانوونی دووەم زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بۆ بازرگانان و بازاڕەکانی ناوخۆ خستووەتە روو لەو رێژەیەش زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی نزمبوونەوەی دۆلار لە بازاڕکانی جیهاندا نرخی پاوەن و یۆرۆ بەرامبەر دۆلار بەرێژەی ٠.٦٪ بەرزبووەتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:

١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٩٠ هەزار و ٥٦٢ دینارە

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٢ هەزار و ٥٨٣ دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ٢٦٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٢٥ لیرەی تورکییە













گەلەری