سەردێڕ:

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بۆ ٩٠ دۆلار بەرز دەبێتەوە

PM:11:21:26/01/2024

1288 جار خوێندراوەتەوە

سیتی گروپ رایگەیاند، دوای ئەوەی نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی هەشت هەفتەی رابردوو بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکانی ناوچەکە پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت لە چەند رۆژی داهاتوودا بگاتە ٩٠ دۆلار.


کۆمپانیای خزمەتگوزاری بانکی و دارایی ئەمریکا 'سیتی گروپ' لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تا دێت گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو لەزیادبوون دەکەن و لەگەڵ فراوانبوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییە جیۆسیاسیەکانی ناوچەکەش لەسەر جیهان نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دابەزینی زیاتری ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا نرخی نەوتی لە یەک دوو رۆژی رابردوودا بۆ بەرزترین ئاستی هەشت هەفتەی رابردوو بەرزکردەوە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی گۆڕانکارییەکاندا نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد، دوای ئەوەی وڵاتی چینیش خواستی لەسەر بەدەستهێنانی نەوت پاراست پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت تاکۆتایی مانگی شوبات بەرز ببێتەوە بۆ ٩٠ دۆلار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی جیهانی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، ئاستی دابینکردنی نەوتی رۆژانە و ساڵانە پارێزراوە و بەردەوامیش دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەم هێنان و هەناردەکردن بۆ بازاڕەکانی جیهان تا مانگی ئازاری ئەمساڵ بە مەبەستی سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی جیهان.













گەلەری