سەردێڕ:

سەرەڕای ناجێگیری نرخەکەی؛ داهاتی فرۆشتنی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:02:36:26/01/2024

1020 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت و راپۆرتە جیهانیەکان، سەرەڕای ناجێگیری نرخی نەوت ، بەڵام داهاتی هەفتانەی ئەو کانزایە لە ئەمریکا و چین لە بەرزیدایە.


ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە نزیکەی ٨٢ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی دوو دۆلار بەرزبوەتەوە.

هاوکات ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٦ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراوردا بە دوێنێ، نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی داتا جیهانییەکان، بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ٤.٥٪ بەرزبووەتەوە و نەوتی خاوی ئەمریکاش بەرەو بەرزبوونەوەی هەفتانە دەڕوات و بەڕێژەی ٤.٨٪. 

لەلایەکی دیکەشەوە ئیدارەی زانیاری وزە رۆژی چوارشەممەی رابردوو رایگەیاند، بەهۆی داواکاری بەکارهێنانی نەوتی خاوەوە لە بەرهەمهێنانی وزەدا کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا ٩،٢ ملیۆن بەرمیل نەوت دابەزیوە، دوای ئەوەی کەشوهەوای زستان کاریگەری لەسەری هەبووە و بەو هۆیەشەوە نەوتی خاو بەراورد بە مانگێک لەمەوبەر زیاتر بەکارهاتووە. داتاکانیش دەریانخستووە کە ئابووری ئەمریکا لە ئێستادا زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا گەشەی کردووە.













گەلەری