AM:08:11:26/01/2024
944 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی دوو دۆلار بەرزبوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٦ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراوردا بە دوێنێ، نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی دەریای سورەوە هەیە و بەهۆی
هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر بنکە سەربازییەکانی گروپە چەکداریەکان لە یەمەن
بە رێژەی ٤٪ نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.