سەردێڕ:

دوای دابەزینی بۆ نزمترین ئاستی هەشت مانگی رابردوو؛ نرخی زێر بەرزبووەوە

PM:02:45:25/01/2024

1692 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ١٨ دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە رۆژی رابردوو دوو هەزار دینار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئەو کانزا زەردە بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی دۆلار بەرزبووەنەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەوەش دوای ئەوەهات کە شەوی رابردوو نرخی زێر بۆ نزمترین ئاستی هەشت مانگی رابردوو دابەزی.

هاوکات، هەر ئەمرۆ گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٤ دۆلار و ٨٧ سەنتە ونرخی کیلۆگرامیکیش ٦٤ هەزار و ٨٧٦ دۆلارە و بەراورد بە شەوی رابردوو ٤٣ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم بە تێکرا دوو هەزار دینار گۆڕانکاری لە نرخی ئەو کانزا زەردەدا روویداوە.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٠ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٠ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦٠ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٠ هەزار دینار.

لیرەی عەیارە ٢١ بە ٤٤٠ هەزار دینار.












گەلەری