سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا زیاتر دابەزی

AM:09:59:25/01/2024

37180 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم و لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکاندا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ٢٥٠ دینار زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا رۆژی رابردوو لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا دۆلار بە ١٥١ هەزار و٧٥٠ دینار بووە.


لە رۆژی رابردوودا بەهۆی هەڵکشانە سیاسیەکانی عێراق و کەمخستنەڕووی دۆلاری کاش لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، نرخی ١٠٠ دۆلار هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینارەوە بەرزبووەوە بۆ ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە لە بازاڕەکانی جیهان نرخی پاوەن و یۆرۆ بەرامبەر دۆلار نزمبووەتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:

١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٩٠ هەزار و ٨٨٠ دینارە

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٣ هەزار و ٦١ دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٢٠ لیرەی تورکییە

لە رۆژی رابردوودا بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٢٢٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتبوو، کە زیاتر لە ١٧ ملیۆنی بە شێوەی کاش بووە و بەهۆیەوە نرخی دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆیەوە بینی.













گەلەری