سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:04:08:24/01/2024

45136 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا لە هەرێم بەرزبووەوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.


لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقیە و بەراورد بە ساتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم هەزار دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.

هاوکات، بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە لە بازاڕەکانی جیهان نرخی پاوەن و یۆرۆ بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:

١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٩١ هەزار دینارە

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٣ هەزار و ٦٨ دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ١٨٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ١٠ لیرەی تورکییە

لە رۆژی رابردوودا بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٢١٤ ملیۆن دۆلاری فرۆشتبوو، کە زیاتر لە ١٩ ملیۆنی بە شێوەی کاش بووە و بەهۆیەوە نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ فرۆش و خستنەرووی ئەمڕۆدا دۆلار بەبڕی ٢٥٠ دینار داببەزێت.













گەلەری