سەردێڕ:

بانکی ناوەندی: ١٤٠ ملیار دینار سزامان بەسەر ئەو بانکانەدا سەپاندووە کە سەرپێچیان کردووە

PM:03:53:24/01/2024

984 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا بەبڕی زیاتر لە ١٤٠ ملیار دینار سزای دارایییان بەسەر ئەو بانکانەدا سەپاندووە کە سەرپێچییان کردووە و پابەندی یاساکان نەبوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراویکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، بەهۆی سەرپێچیکردن و پابەند نەبوونیان بە یاساکانی بانکی ناوەندییەوە، تەنها ساڵی رابردوو بە بڕی ١٤٠ ملیار و ٩٢٤ ملیۆن و ٣١٨هەزار دینار سزای داراییان بەسەر ئەو بانکە بازرگانیەکانی عێراقدا سەپاندووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ سزا داراییەکاندا ٤٠٢ سزای کارگێڕی بەسەر بانکەکان و دامەزراوە نابانکییەکاندا سەپێندراوە لە ماوەی ساڵی رابردوودا.

ئەوەشی خستووەتە روو، مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو بەرزترین ڕێژەی سزای دارایی بۆ بانک و دامەزراوە نابانکییەکان بەخۆیەوە بینیوە کە بڕەکەی ١٧ ملیار و ٤٤٠ ملیۆن و ٣٨٣هەزار دینار بووە دەشڵێت'' سزای کارگێڕییەکانیش ١٧ سزا بووە''.

بانکی ناوەندی عێراق راشیگەیاند، مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو کەمترین ڕێژەی سزای دارایی تێدا تۆمارکراوە بە بڕی هەشت ملیار و ٣٣٧ ملیۆن.و ٦٤٥ هەزار دینار لەگەڵ ٨ سزای کارگێڕی.













گەلەری