سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩ ملیۆن دۆلاری کاشی خستە بازاڕەوە؛ بەهای دۆلار دابەزی

PM:01:50:23/01/2024

1484 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢١٤ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، کە زیاتر لە ١٩ ملیۆنی بە شێوەی کاش بووە، لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاو کردەوە و بەپێی خشتەکە، زیاتر لە ٢١٤ ملیۆن و ٦٤ هەزار و ٦٥٩ دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش ١٩ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

هەر بەپێی خشتەکە، لەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندیی فرۆشتوویەتی ١٩٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار و ٦٥٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

هاوکات رۆژی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٢١٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، کە زیاتر لە ٢٠ ملیۆنی بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق لەماوەی پێنج رۆژی هەفتەی رابردوودا ملیارێک و ٧١ ملیۆن و ٢٥٨ هەزار و ٤٧٠ دۆلاری فرۆشتووە. کە بە تێکڕا دەکاتە ٢١٤ ملیۆن بۆ رۆژانە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەی فرۆشی دۆلار کەمیکردووە.

هەر ئەمرۆش لە بازاڕەکانی هەرێم، بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری