سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە

PM:01:19:23/01/2024

13172 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٣٠ دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە رۆژی رابردوو دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە دابەزین و هەر مسقاڵێک لەو کانزا زەردە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا نزیکەی ٢٠ جار نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و بە تێکراش دوو هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە دیوە.

لەماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە ١٠ هەزار دینار نرخی ئەو کانزا زەردە دابەزینی بەخۆیەوە دیوە و شارەزایانیش دەڵین، "بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر پێگەی حوسییەکان لە یەمەن پێسبینی دەکرێت ئاڵتوون بەرێژەی ٨.٩٣٪ بەرزببێتەوە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا."

لە ئێستاشدا نرخی یەک گرام زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ٢٧ سەنتە و نرخی کیلۆگرامێکیش گەیشتووەتە ٦٥ هەزار و ٢٨٧ دۆلار.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٣ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٤ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦٣ هەزار دینار.

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٣ هەزار دینار.

لیرەی عەیارە ٢١ بە ٤٤٤ هەزار دینار.













گەلەری