سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

AM:11:06:23/01/2024

31016 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە رۆژی رابردوو ١٥٠ دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥١ هەزار و ١٠٠ دینار، بەراورد بە رۆژی رابردوو لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥٠ هەزار و ٩٥٠ دینار.

هاوکات بە تێکراش لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار لە نێوان ١٥٠ هەزار و٩٠٠ دینار بۆ ١٥١ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە ئێستادا.

رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢١٨ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

هاوکات، بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە لە بازاڕەکانی جیهان نرخی پاوەن و یۆرۆ بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:

١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٩١ هەزار دینارە

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٣ هەزار و ٦٨ دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ١٨٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ١٠ لیرەی تورکییە













گەلەری