AM:08:19:23/01/2024
1012 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٥ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەماوەی
چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی دەریای سورەوە هەیە کە بەهۆی هێرشەکانی
ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر بنکە سەربازییەکانی گروپە چەکداریەکان لە یەمەن بە رێژەی
٤٪ نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.