سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢١٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

PM:02:13:22/01/2024

19400 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢١٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، کە زیاتر لە ٢٠ ملیۆنی بە شێوەی کاش بووە، لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاو کردەوە و بەپێی خشتەکە، زیاتر لە ٢١٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.

هەر بەپێی خشتەکە، لەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندیی فرۆشتوویەتی ١٩٧ ملیۆن و ٨١٦ هەزار و ٧٥٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە، ٢٠ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی کاش بووە.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، بەهۆی دابەزینی دۆلارەوە نرخی پاوەن و یۆرۆ بەرامبەر دۆلار دابەزیوە.













گەلەری