سەردێڕ:

بەهای دۆلار نزیکەی هەزار دینار دابەزی

AM:10:13:22/01/2024

26368 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە رۆژی رابردوو لە کاتەکانی نیوەڕۆدا ٧٥٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥١ هەزار و ٢٥٠ دینار، بەراورد بە رۆژی رابردوو لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥٢ هەزار دینار، ٧٥٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.

رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زیاتر لە ١٩٣ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و زیاتر لە ١٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

هاوکات، بەهۆی دابەزینی دۆلارەوە نرخی پاوەن و یۆرۆ بەرامبەر دۆلار دابەزیوە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:

١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٨٩ هەزار دینارە

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٣ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ١٨٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو هەزار و ٩٠٠ لیرەی تورکییە













گەلەری