AM:08:18:22/01/2024
960 جار خوێندراوەتەوە
لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی ٣٤ سەنت دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٣ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی ٢٥ سەنت دابەزیوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەماوەی
چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی دەریای سورەوە هەیە کە بەهۆی هێرشەکانی
ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر بنکە سەربازییەکانی گروپە چەکداریەکان لە یەمەن بە رێژەی
٤٪ نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.