سەردێڕ:

ساڵی رابردوو عێراق سێیەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین

PM:02:22:21/01/2024

924 جار خوێندراوەتەوە

ساڵی رابردوو عێراق سێیەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین و تێکڕا رۆژانە زیاتر لە ١١ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین لە ساڵی رابردوودا رووی لە زیادبوون کردووە و بە تێکڕا رۆژانە ١١.٢٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتەکە کردووە.

هەر بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، روسیا پلەی یەکەمی گرتووە لە هەرناردەی نەوت بۆ چین و بە تێکڕا رۆژانە ٧١٨.٢٧ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی چین دەکات.

سعودیەش پلەی دووەمی گرتووە، بە جۆرێک تێکڕا رۆژانە ٦٢٧.٥ بەرمیل هەرناردە دەکات.

بەپێی راپۆرتەکە، عێراق بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ رێژەی هەناردەی نەوتی بە ٤٢٣.٦٠٤ ملیۆن بەرمیل بۆ چین زیاتر کردووە.













گەلەری