سەردێڕ:

بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکاندا بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:06:21/01/2024

1020 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکان پشووە، بەگوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و وەک خۆی ماوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٣ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە بەراورد بە رۆژی رابردوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی دەریای سورەوە هەیە کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر بنکە سەربازییەکانی گروپە چەکداریەکان لە یەمەن بە رێژەی ٤٪ نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.













گەلەری