سەردێڕ:

لەماوەی هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک دۆلاری فرۆشتووە

PM:03:56:20/01/2024

904 جار خوێندراوەتەوە

لەماوەی هەفتەی رابردوودا رێژەی فرۆشی بانکی ناوەندی گەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێک دۆلار، کە بە تێکڕا رۆژانە زیاتر لە ٢١٤ ملیار دەکات.


بانکی ناوەندی عێراق لەماوەی پێنج رۆژی هەفتەی رابردوودا ملیارێک و ٧١ ملیۆن و ٢٥٨ هەزار و ٤٧٠ دۆلاری فرۆشتووە. کە بە تێکڕا دەکاتە ٢١٤ ملیۆن بۆ رۆژانە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەی فرۆشی دۆلار کەمیکردووە.

بەپێی راگەیاندراوی بانکەکە، زۆرترین رێژەی فرۆشی دۆلار لە رۆژی چوارشەممەدا بووە، کە ٢٢٠ ملیۆن و ٥٦١ هەزار و ٩٧٠ دۆلار فرۆشراوە.

هاوکات، لە هەفتەی رابردوودا رێژەی فرۆشی دۆلار لەرێگای حەواڵەوە گەیشتووەتە ٩٨٩ ملیۆن و ١٧٢ هەزار و ٢٨٥ دۆلار، کە دەکاتە رێژەی ٪٩٢ی فرۆشی دۆلار و ٨١ ملیۆن و ٨٧٠ دۆلاریش بە شێوەی کاش فرۆشراوە.













گەلەری